|
چراکانتان چۆن ئه‌سوتێ ؟
ئێوه چرای ژووره‌کانتان،
تا دره‌نگ شه‌وێک ئه‌سووتێ
هه‌ندێکتان ئه‌و ڕوناکی‌یه ئه‌خه‌نه سه‌ر
کتێبێک و
جیهانی پێ ئه‌پاڵێون.
هه‌ندێکتان ئه‌و ڕوناکی‌یه ئه‌خه‌نه سه‌ر
ده‌خیله‌کانتان و
ئه‌تانه‌وێ مه‌رگی پێ دوور بخه‌نه‌وه
هه‌ندێکتان ئه‌و ڕوناکی‌یه ئه‌خه‌نه سه‌ر
له‌شی خانمێکی نه‌رم و
لاسایی خۆشه‌ویستی پێ ئه‌که‌نه‌وه.
هه‌ندێکیشتان چراکانتان خامۆش ئه‌که‌ن،
گۆڕی ته‌سک و ته‌رازووی خوا بیری خۆتان
ئه‌خه‌نه‌وه.
سیاڕۆژ.....ئۆسلۆ
کد......سیا
رۆژ
3 |