زرێبارپرێس:
هه‌روه‌ک‌ئاگادارن ماوه‌یه‌کی ترله ئێران‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ده‌ست پێده‌کات، رژیم بۆ هێنانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگ دان له‌هیچ جۆره هه‌وڵ وتێکۆشان وفرتو فێڵ وهه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ش درێغ ناکات. به‌م بۆنه‌وه‌وتووێژێکمان له‌گه‌ل به‌رێزئاسۆ ساڵح چالاکی فه‌رهه‌نگی وسیاسی ومه‌ده‌نی به‌ناوبانگ‌سازداوه. به‌ڕێز ئاسۆساڵح ته‌مه‌نێکی زۆره له بواره جۆراو جۆره‌کانی وه‌ک نووسین، بواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی وکۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی سه‌ر قاڵی‌تێکۆشانه.
تکایه
خۆت بناسێنه‌و
کورته‌یه‌ک
له‌مێژوی
تێکۆشانت وئه‌رکو
چالاکیه‌کانت باس
بکه.
من ئاسۆ ساڵح، له دایک بوی ساڵی 1983 له شاری پاوه. تا ماوه‌ی 12 ساڵی له پاوه بووم، پاشان به هۆی هه‌ندێ کێشه، به بنه‌ماڵه پاوه‌مان به جێ هێشت و چووین بۆ شاری گه‌وره‌ی کوردستان، کرماشان. ماوه‌ی 7 ساڵ له کرماشان بوین، پاشان ئه‌وێشمان بۆ سنه‌ی خۆشه‌ویست به جێ هێشت.
له زانکۆی کوردستان له شاری سنه "ئه‌ندازیاری کاره‌با، به‌شی ئه‌لکترۆنیکم" ته‌واو کردوه. کار و تێکۆشانی خۆمم له زانکۆ ده‌س پێ‌کرد. ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌ندامی بنکه‌ی "هه‌ژان" له زانکۆی کوردستان بوم، ماوه‌ی یه‌ک ساڵیش وه‌کوو به‌رپرسی ئه‌م بنکه‌یه بوم. له هه‌ژان هه‌ندێ چالاکی باشمان بوو، بۆ وێنه یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌نفال"، کۆنفرانسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مافی مرۆڤ، کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی کوردی و چه‌ندین وۆرکشاپ و کۆنگره‌مان به‌ڕێوه برد. له زانکۆی کورستان یه‌که‌مین حه‌وته‌نامه‌ی کوردی- فارسیمان بڵاو کرده‌وه که من وه‌کوو خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رپرسی بوم، به ناوی "ده‌نگ". که پاش بڵاو بونه‌وه‌ی 42 ژماره، داخرا.
یه‌کێ له‌و هه‌شت که‌سه بوم که یه‌که‌مین رێکخراوه‌ی گشتی بۆ خوێندکارانی کوردمان دامه‌رزاند، به ناوی "یه‌کێتی دیمۆکراتیکی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران"، که ئێستاش ئه‌م رێکخراوه‌یه‌پاش ماوه‌ی3ساڵ رۆژبه‌رۆژچالاکترئه‌بێته‌وه. پاش دامه‌رزاندنی یه‌کێتی، حه‌وته‌نامه‌ی "ده‌نگ"مان به هاوکاری دۆستان به تیراژی 6000 له ته‌واوی زانکۆکانی ئێران بڵاو کرده‌وه که وه‌کوو حه‌وته‌نامه‌یێکی خوێندکاری بۆ ئه‌و کاته زۆر باش بوو، چون ئه‌وانی دیکه، وه‌کوو ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت، به‌و هه‌مو ئێمکاناته‌وه‌که‌هه‌یانبوو هێشتا نه‌یانتوانیوه ئاوا کارێک بکه‌ن.
پاش دامه‌زراندنی حه‌وته‌نامه‌ی "دیدگا"، وه‌کوو ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌رپرسی به‌شی کوردی ئه‌و حه‌وته‌نامه‌یه به شێوێکی پرۆفشناڵ کاری رۆژنامه‌وانیم ده‌س پێ‌کرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا که چالاکی رۆژنامه‌وانی و خوێنداکاریم ده‌سپێکردوه، 3 په‌روه‌نده‌م له دادگای سنه و یه‌کێکم له نێو زانکۆ بوه. به پێی سزای کۆمیته‌ی ئێنزێباتی زانکۆ، ماوه‌ی 6 مانگ له زانکۆ ده‌ر کرام. سێ‌په‌روه‌نده‌که‌ی‌دیکه‌شم‌له‌دادگای شۆرشی شاری، سنه‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ چالاکی رۆژانامه‌وانیم. له یه‌کێ له‌وان به تاوانی "نشر اکاذیب" سزای شه‌ش مانگ گرتوخانه‌م بۆ برایه‌وه، له دوهه‌میان به‌چه‌ندتاوان سزای یه‌ک‌ساڵ‌گرتوخانه‌وله سێهه‌م په‌روه‌نده‌ش که هێشتا سزای نه‌دراوه تاوانه‌که‌م "سیخۆریه"، که به پیێ ئه‌و په‌روه‌نده‌سازیه که له لایه‌ن ئێتێلاعاته‌وه کراوه، له‌وانه‌یه سزایێکی قۆرس بێت. رۆژی هه‌شتی مارسی ساڵی2007که‌خه‌ریکی ئاماده‌کردنی رێپۆرتاژیک له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ژن بووم، گیرام و ماوه‌ی 12 رۆژ له گرتوخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه بووم.
زرێبارپرێس: ڕاتان سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنانه چیه؟ ده‌بێت ته‌حریم بکرێت یان خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن؟
له ڕاستی داهه‌ڵبژاردن یه‌کێ له‌وفاکته‌رانه‌یه‌که دیمۆکراسیی پێی وه‌زن ده‌که‌ن. پێم وا نیه ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتێک بێت وله‌سیستێمی دیمۆکراسی ره‌ت کاته‌وه، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له روی زاهێریشه‌وه‌بووه، خۆی‌به‌دیمۆکرات‌ئه‌زانێ. به‌ڵام تا چ ڕاده‌یێک ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد، به‌و مانایه که هه‌ر لایه‌نێک بتوانێ خۆی تاقی بکاته‌وه، نزیکترن، جێی باسه.
له کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردووساڵ‌هه‌ڵبژرادنێک‌ئه‌نجام‌ده‌درێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، پارلمان یاشورای شاره‌کان. به‌ڵام به پێی ئه‌م حه‌قیقه‌تانه که ئه‌بینرێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له هه‌ڵبژاردنێکی ئازادزۆر فاسڵه‌یان هه‌یه. سه‌ره‌کیترین خاڵ بۆئه‌مه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆڵی "شورای نگهبان"یش به‌رچاو نه‌گرین وبه فه‌رزێکی مه‌حاڵ ئه‌م شورا بێ لایه‌ن کار ده‌کا، به‌ڵام خۆ ئه‌بینین ژماره‌یه‌کی زۆر له حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان نه ته‌نیا مافی به‌شداری و خۆتاقی کردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردن نیه، به‌ڵکوومافی ژیان یاهه‌ر نه‌بێ چالاکیان له ناو وڵات نیه. بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه قه‌د ناتوانن ئازاد بن.
به ڕای من هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی ئێران جۆرێک له‌و رێگانه‌یه که مه‌شرووعیه‌تی خۆی بۆ بیری گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بسه‌لمێنێ، بۆیه له به‌شداری خه‌ڵک له نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان به باشترین شێوه‌که‌ڵک‌وه‌رئه‌گرێ و به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌له هه‌ڵبژاردن به‌شدار بوون، مه‌شرووعیه‌تی خۆی به‌بیری گشتی‌پیشان‌ده‌دا. بۆیه له‌م روانگه‌وه، به‌شداری خه‌ڵک ئه‌توانێ کاریگه‌ری باشی نه‌بێت.
زرێبارپرێس:چۆن ده‌توانرێت به‌رئاوردکردێت که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ربنه‌مای دیموکراسییه یان پاوان خوازی وملهوری ودژی دیموکراسییه؟
به‌و جۆره که له وڵامی پرسیاری پێشوو ئاماژه‌م کرد، هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا بۆ ئامانجێک ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وه‌ش پێکهێنانی مه‌شرووعیه‌ت. ئه‌گه‌ر که‌سێک له رۆژانی نزیک به هه‌ڵبژاردن‌بۆماوه‌ی چه‌ندکاتژمێرسه‌یری به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن بکات یا گوێ له رادیۆ بگرێ، هه‌ندێ وشه‌ی سه‌یر ئه‌بیسێ، بۆ وێنه "به‌شداری له هه‌ڵبژاردن وه‌زیفه‌ی شه‌رعی و ئایینی هه‌ر تاکێکی مۆسڵمانه". به‌م جۆره پڕوپاگه‌نده پرؤسه‌ی هه‌ڵبژاردن به کارێکی ئایینی ناو لێ ئه‌به‌ن. ته‌نانه‌ت چوون زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران مه‌زهه‌بی شیعه‌یان هه‌یه‌و له‌و مه‌زهه‌به‌دا رۆکنێکمان هه‌یه به نێو "مجتهد" که ئه‌بێ هه‌رکه‌سێک له‌یه‌ک"مجتهد"په‌یره‌وی بکات، له‌کاتی هه‌ڵبژاردن به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م خاڵه، په‌یامی هه‌موو ئه‌و مجتهدانه بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌که‌خه‌ڵک له‌هه‌ڵبژاردن به‌شداری کات. یا له ساڵانی پێشتر ئه‌بوایا هه‌رکه‌س له هه‌ڵبژاردن به‌شداریی ئه‌کرد و مۆری هه‌ڵبژاردن له سه‌ر شناسنامه‌که‌ی بوایا تا هه‌ندێ مافی بۆ دیاری ئه‌کرا.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه ئه‌بینین که‌به‌شداری خه‌ڵک بۆده‌سه‌ڵات زۆرگرنگه‌که‌به‌هه‌ر شێوه یه‌ک ئه‌یه‌وێ خه‌ڵکێکی زۆرله هه‌ڵبژاردن به‌شداربن وده‌نگ بده‌ن. بۆیه ئه‌م وته‌یه زۆرتر به حه‌قیقه‌ت نزیک ئه‌بێته‌وه‌که‌ئامانجی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا به‌دیهێنانی مه‌شرووعیه‌تی خۆیه. له لایێکی دیکه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قه‌د ناتوانێ هه‌ڵبژاردنێکی ئازادبێت، چوون به‌شێوه‌ی جۆراوجۆرلایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌ده‌وری هه‌ڵبژاردن‌حه‌زف‌ئه‌کرێن‌وته‌نیا یه‌ک ده‌نگ ئه‌مێنێته‌وه که ده‌نگی ده‌سه‌ڵاته. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ش که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیائا ئێسڵا ح ته‌ڵه‌ب ناوزه‌دکردوه، ئه‌گه‌رله هه‌ڵبژاردن که‌سیان بێت، به پێی ئه‌وه‌ی که شه‌رایێتێکی به‌رابه‌ر بۆ ئه‌وان بوونی نیه، قه‌دناتوانن له‌هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتوو بن. بۆوێنه ده‌زگای ده‌نگ و ڕه‌نگ (صدا و سیما) له ئێختیاری ده‌سه‌ڵات دایه وگه‌وره‌ترین پروپاگه‌نده‌ی پێ ده‌کا.
زرێبارپرێس: ئه‌گه‌رهه‌ڵبژاردن فه‌رمایشییه وپێشترهه‌موشتێک دیاری کراوه‌بۆچ رژیم ده‌ی هه‌وێت خه‌ڵکی زیاتر بێنێته سه‌ر سندووقی ده‌نگ دانه‌کان؟
پێموایه‌له‌پرسیاری پێشووئاماژه‌م به‌وڵامی ئه‌م پرسیاره کرد. ته‌نیا به یه‌ک ئامانجه: به‌دیهێنانی مه‌شرووعیه‌ت. دیاره‌کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر نازانێ، ته‌نانه‌ت چوون سه‌ره‌تابه شۆڕشێک دژبه‌دیکتاتۆریه‌ت هاتۆته‌سه‌رکار، قه‌دناتوانێ‌ئه‌وه‌قه‌بووڵ‌کات‌که ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆره. ئه‌گه‌ربیهه‌وێ ئه‌م‌وته‌یه بسه‌لمێنێ که دیکتاتۆر نیه ئه‌بێ بیسه‌لمێنێ که ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌ڵکیه و خه‌ڵک ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن. بۆیه دوو ساڵ جارێک ئه‌م سێناریۆ دووپات ده‌کاته‌وه و به‌م جۆره ئه‌ی سه‌لمێنێ که حکوومه‌تێکی خه‌ڵکیه.
زرێبارپرێس:خه‌ڵک زۆر بڕۆن ده‌نگ بده‌ن یان به‌شی زۆری خه‌ڵک هه‌ڵبژاردن ته‌حریم‌که‌ن ئاکامی له سه‌ر وه‌زن وده‌سه‌ڵاتی رژیمی چ ده‌بێت، زۆر ده‌نگ دان زه‌ره‌ری بۆ بزووتنه‌وه‌کانی ئێران چیه‌و ته‌حریم کردنی قازانجی له چی دایه ؟
له ڕاگه‌یاندن ئیستلاحێک هه‌یه‌که پێی ئه‌ڵێن "هیاهوی سیاسی" واته"قاڵی سیاسی". بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م وشه‌یه‌له ده‌وڵه‌تی "ویلسۆن"، سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاله‌ساڵی 1917 له دایک بوو. ویلسۆن به چه‌ند هۆوه ویستی که ئامریکا له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به‌شدار بێت، به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌وکاته‌ی ئامریکا زۆرله‌گه‌ڵ شه‌ڕنه‌بوون. بۆیه‌ویلسۆن که‌ئه‌هه‌ویست به ئاما نجی خۆی بگات پێویستی بووکه‌رای گشتی خه‌ڵک‌له‌گه‌ڵ شه‌ڕبن، بۆیه‌کۆمیسیۆنێک‌به‌نێو"کۆ میسیۆنی زانیاری گشتی"ی دامه‌رزاند. ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وکۆمیسیۆنه ئه‌وه‌بووکه‌به‌شێوه‌ی جۆراو جۆری پرووپاگه‌نده بیرووڕای خه‌ڵک بۆلای شه‌رڕابکێشێت. ئه‌م شێوه زۆرسه‌رکه‌وتوو بوو. یه‌که‌م گرووپێک که ئه‌م سیاسه‌ته کاریگه‌ریان له سه‌ر بوو، بیرمه‌نده خه‌ڵک سالاره لیبراڵه‌کان بوون، بۆ وێنه‌واڵترلیپمه‌ن" که رۆژنامه‌وانێکی زۆر به‌ناوبانگی ئامریکیه. لیپمه‌ن بۆ خۆی له کۆمیسیۆنه‌کان بوو و ڕای وا بوو که ئه‌م کاره به شێوه‌ی تازه‌ی پرووپاگه‌نده ئه‌توانێ خه‌ڵک بکێشێته لای هه‌ندێ مه‌سه‌له که داخوازیی نین. به بڕوای لیمپه‌ن خه‌ڵک له نێو کۆمه‌ڵگا له چه‌ند چینی جیا جێیان، چینێک که پسپۆرن و ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات به ده‌س ئه‌وانه‌وه بێت که زۆر که‌من، و چینیک که "ئه‌وانی دیکه"ن. زۆر سروشتیه که هه‌رکه‌س خۆی له ناو چینی که‌مینه دائه‌نێت‌وسه‌باره‌ت به‌ئه‌وانی دیکه قسه ده‌کات. لیمپه‌ن وابیری ده‌کرده‌وه که ئه‌رکی چینی که‌مینه یا پسپۆر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌س وئه‌رکی چینی زۆرینه‌یا "ئه‌وانی دیکه" ئه‌وه که "سه‌یر" که‌ن و نه به‌شداری چالاکانه. ئه‌وان ئیجازه‌یان هه‌یه که بڵێن "ئه‌مانه‌وه رێبه‌رمان بن"، "ئه‌مانه‌وێ که ئێوه رێبه‌ری ئێمه بن" و ... و ئه‌مه یانێ "هه‌ڵبژاردن".
ئه‌گه‌ر "کۆمیسیۆنه‌کانی ویلسۆن" و "بیر و بروای لیمپه‌ن" له پاڵ یه‌ک دانین، پاشان سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ین، ئه‌بینین که زۆر له یه‌ک نزیکن. کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌م کۆمیسیۆنه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وهه‌م له بیر و بڕوای لیمپه‌ن که‌ڵک وه‌رئه‌گرێ. ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به چینی که‌مینه یا پسپۆر ئه‌زانن که ئه‌بێ ئه‌وان هه‌مووکات ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئیسلام له خه‌ته‌ردایه و "کافره‌کان" دێن و هه‌موو خه‌ڵک کافر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌م ئه‌م دونیای ئێوه‌مان به باشی پێکهێناوه و هه‌میش دونیای دیکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه برۆین کافره‌کان دێن ودۆنیای دیکه‌ی ئێوه‌خراپ ده‌که‌ن. بۆیه‌زۆرته‌بیعیه ئه‌گه‌ر فه‌قه‌ت یه‌ک ده‌نگ‌له‌هه‌ڵبژاردن‌هه‌بێ‌وئه‌وێش‌ده‌نگی‌ده‌سه‌ڵات بێ. ته‌نانه‌ت به "کۆمیسیۆنه‌کانیش" که کاریگه‌ریێکی زۆریان له سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه، "ئه‌وانی دیکه" هه‌ر دووساڵ جارێک بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌ر ساڵ چه‌ندین جار بۆ رێپێوانێ ئه‌کشێنه ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کان ته‌نیا بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌و ڕاستیه‌که"خه‌ڵک‌ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردوه"، ""ئه‌وانی دیکه" گۆتویانه که ئێمه رێبه‌ریان بین"، ""ئه‌وانی دیکه" ئێوه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیان ناوێ"، ئه‌مه‌یانێ مه‌ردۆم سالاری کۆماری ئیسلامی ئێران. بۆیه به‌شداری زۆری خه‌ڵک ته‌نیائاکامێکی هه‌یه‌وئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌که ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتوو ده‌کات.
زرێبارپرێس:به پێی ئه‌زموونێک که له هه‌ڵبژاردنه کانی ده‌وارانی رابردو هه‌ته پێت وایه خه‌ڵکی زۆر به‌شدار ده‌بن یان ته‌حریمی ده‌که‌ن؟
پێم وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر جیاوازی له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ی ئێران نیه. روانینی خه‌ڵک بۆهه‌ڵبژاردن چه‌ندجۆره، به‌شێک له‌خه‌ڵک هه‌موو کاتێ هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌حریم ده‌که‌ن و هیچکات له کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌نگیان نه‌داوه، ژماره‌ی ئه‌م خه‌ڵکه زۆر نیه. به‌شێکی دیکه‌که هه‌ندێ جار به‌شدارئه‌بن وهه‌ندێ جاربه‌شدارنابن، بۆ وێنه‌ئه‌م چینه‌له‌ساڵه‌کانی1376و1380بۆ هه‌ڵبژراد نه‌کانی سه‌رۆک کۆماری که خاته‌می بوه سه‌رۆک کۆمار به‌شدار بوون. ژماره‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ش زۆر نیه. به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆرله‌خه‌ڵک هه‌ن که هه‌موو کات له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شدار ئه‌بن، که چه‌ن ده‌لیلیان هه‌یه بۆ خۆیان، بۆوێنه‌په‌وه‌ندیێکی خوێنی که‌له‌به‌ین ئه‌م بنه‌ماڵانه و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دروست‌بووه‌که‌ئه‌گه‌ربه‌شدارنه‌بن له‌هه‌لبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران جۆرێک ته‌وهین ئه‌زانن بۆ خۆێنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌سیان داون له رێگه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌دا، یا بڕێکی دیکه له خه‌ڵک به‌روانینێکی ئایینی سه‌یری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن وئه‌رکی شه‌رعی سه‌رشانیانه‌که‌له هه‌ڵبژار دن به‌شدار بن. به‌داخه‌وه ژماره‌ی ئه‌م خه‌ڵکه زۆرتره له دوو به‌شه‌که‌ی دیکه. بۆیه پێم وا نیه هه‌ڵبژرادنه‌کانی ئه‌مساڵ زۆر جیاوازی بێت له‌گه‌ل ساڵانی پێشوو.
زرێبارپرێس: ماوه‌یه‌که‌رژیم توند‌و تیژی له سه‌رخه‌ڵک به‌تایبه‌ت خوێندکاران وچالاکانی مه‌ده‌نی وسیاسی زۆرترکردوه‌ته‌وه، به ڕای تو ئه‌م توند‌و تیژیانه پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نییه؟
پێم وایه‌زۆرترله‌وه‌ی پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت، پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌یه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئێستا تووشی قه‌یرانێکی زۆر هاتووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه، له لایێکه‌وه‌ناتوانن‌بیرله‌بوونی هیچ زه‌ختێک له‌ناوبزوتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناوخۆی وڵات بکه‌نه‌وه، واته ناتوانن ته‌حه‌مۆلی ئه‌و رخنانه بکه‌ن که له لایه‌ن ئه‌و بزوتنه‌وانه توشی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و به جۆرێک له ناوخۆ قه‌یرانی بۆ دروست که‌ن. له لایه‌کێ دیکه‌وه هه‌ر به پێی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که له ناو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێک هاتوون، ده‌سه‌ڵات تووشی وه‌همێک بوه که ئه‌م بزوتنه‌وانه له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه ساپۆرت ئه‌کرێن و هه‌مویان سیخوری بێگانه‌کانن، له واقیع دا وه‌کوو ئه‌سپێکێ ترۆوا سه‌یری ئه‌م چالاکیانه ده‌کرێت. ئه‌م سیاسه‌ته له وته‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵی وه‌زیری ئیتێلاعات زۆربه‌رچاو بوو که رایگه‌یاند هه‌موو چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری و بزوتنه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن "رۆژائاوایه‌کانه‌وه" ساپۆرت ئه‌کرێن و سیخۆرن.
زرێبارپرێس:هه‌ڵبژارادن له‌کوردستان چۆن ده‌بینی به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی رێکخراوی به‌ناو خه‌ڵکی وه‌ک به ره‌ی یه‌کگرتوی کورد وله‌وشتانه دروستت بون؟
له کوردستان به جۆرئه‌ت ئه‌توانم بڵێم که هه‌مووجارێ به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌م بووه، جگه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1376 بۆ سه‌رۆک کۆماری نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ن هۆ، سه‌ره‌کی ترینی ئاگابوونی خه‌ڵکه، خه‌ڵک کاتێک بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران هیچ کوردێک ناتوانێ ببێته سه‌رۆک کۆمار یا کورد له مۆدیریه‌تی که‌ڵانی ئێران بێ به‌شه، چۆن ده‌توانێ به کاندیدایه‌ک ده‌نگ بدات که بیانیه. له لایه‌کی دیکه‌وه هیچ یه‌ک له حیزبه کوردیه‌کان ناتوانن له ناوخۆی وڵات چالاکیان هه‌بێت و ته‌نانه‌ت به فه‌رمیش ناناسرێن، بۆیه جه‌وی هه‌ڵبژاردن له کوردستان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران. ئه‌وانه‌ی که له کوردستان ده‌نگ ئه‌ده‌ن ئه‌و هێزه نیزامیانه‌ن که له کوردستانا بوونیان هه‌یه که به پێی ئاخرین ئامار که بڵاو بوه‌وه، له هه‌ر هه‌شت که‌س له کوردستان یه‌ک که‌س هێزی ئه‌منی و نزامی هه‌یه، ئه‌مه جگه له حێراسه‌ته ئێداره‌کان و هه‌ندێ ئۆرگانی مۆوازی وه‌ک ئێرشادی ئیسلامی و ...ه‌یه. که‌وابوو ئه‌م هێزانه له هه‌لبژاردنه‌کانا ده‌نگی یه‌که‌میان هه‌یه و هه‌رکه‌س که پێیان خۆش به ده‌نگ ئه‌هێنێت.
زرێبارپرێس:پێت‌وایه‌ئه‌ورێکخراوانه‌ی درووست بون ده‌وریان ده‌بێت له ڕاده‌ی به‌شداری خه‌ڵک له سه‌ر سندووقه‌کان؟
ئه‌مه پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه که ئه‌م رێکخراوانه تا چه‌ند له نێو کۆمه‌ڵگا رخنه‌یان کردوه و تا چه‌ند له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ناسرێن. به ڕای من ئه‌م ریکخراوانه به باشی له نێو خه‌ڵک ره‌خنه‌یان نه‌کردوه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی خه‌ڵک بۆ یه‌ک جاریش ناوی رێکخراوه‌یه‌ک وه‌کوو به‌ره‌ی یه‌کگرتوی کوردی نه‌بیستوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه که‌م کاری ئه‌و که‌سانه نیه که له نێو ئه‌و رێکخراوانه چالاکن، هه‌ندێ هۆی دیکه‌ی هه‌یه که من نامه‌وێ لێره باسی ئه‌وه بکه‌م. به گشتی به ڕای من ئه‌م جۆره رێکخراوانه له سه‌ر به‌شێکی زۆر که‌م له چینی مۆته‌وه‌سط له کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریان هه‌یه که ئه‌مه قه‌د ناتوانێ له سه‌ر هه‌ڵبژاردن کاریگه‌یێک ئه‌وتۆی بێت.
زرێبارپرێس:هه‌موو ده‌ورانێک‌به‌شێکی زۆری خه‌ڵک وه‌ک دۆستان وئه‌ویندارانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌له سه‌رخواستی حیزبه‌کان هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم ده‌کرد، ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌توانین بڵێن هه‌موحیزبه‌کان توشی دابڕان ولێکترازان وئینشعاب هاتون، ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی حیزبه‌کان پێت وانیه‌تاڕادیه‌ک دڵی خه‌ڵکی ساردکردبێته‌وه؟ پێت وانیه‌کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌رئه‌وه‌ی که خه‌ڵک بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌کان وولامی حیزبه‌کان نه ده‌نه‌وه؟
پێم وایه ئه‌وته‌حلیله‌که‌له پرسیاره‌که کراوه دروست نیه، ئێوه ئه‌ڵێن که چون خه‌ڵک له حیزبه‌کان دڵ سارد بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن. من نامه‌وێ باس له‌وه بکه‌م که خه‌ڵک که حیزبه‌کان دڵ‌سارد بۆته‌وه یانا، به‌ڵام ئه‌وته‌حلیله‌به‌دروست نازانم که"ئه‌گه‌ر"خه‌ڵک له حیزبه‌کان دڵساردن، له هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌که‌ن. به بروای من "به‌شێک" له خه‌ڵک هه‌موو ساڵێک به وته‌ی به‌یاننامه‌ی حیزبه‌کان له هه‌ڵنژاردنه‌کان به‌شداریی ئه‌رکرد یا نه‌ی ئه‌کرد. به‌لام ژماره‌یه‌کێ هه‌ره زۆری‌خه‌ڵک به‌پێی زانیاری وئاگاهی خۆیان، رێگاێکیان هه‌ڵ‌ئه‌بژارد. به داخه‌وه تایه‌ک ساڵ له مه‌و پێش، واته به‌ر له‌وه‌ی که حیزبه‌کان که‌ناڵێکی راگه‌یاندنیان هه‌بێت، پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و حیزبه‌کان زۆر باش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هیچ رێگایه‌کی پێوه‌ندی به که‌ڵک نه‌بوو. بۆیه ناتوانین بڵێین ئه‌مه‌ته‌نیاده‌لیلێک‌بووه‌که‌خه‌ڵک‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان‌به‌شداریان‌کردوه یا نه‌یانکردووه. جیاله‌مه ڕاوبۆچوونی ئه‌وحیزبانه‌که‌له‌ناوخه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا ره‌خنه‌ی زۆرتریان کردوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن زۆر له یه‌ک نێزیکه، ته‌نانه‌ت ئه‌و باڵانه‌ی ئینشیعابیشیان کردووه. بۆیه من پێم وایه له روانگه‌ی حیزبه‌کانه‌وه سه‌یری هه‌ڵبژاردن بکه‌ین، زۆربه‌ی لایه‌ن و حیزبه‌کان هاوبیرن.
زۆر سپاس
سازدان وئاماده کردنی وت‌و وێژ نه‌جیبه مه‌حموودی
