|
پارلمانی
کوردستان بو چی؟؟؟؟؟؟
له چه‌ند
مانگی رابردودا ژنانی ایران به گشتی و ژنانی کورد
به تایبه‌تی شاهدی په‌سند کردنی یاسای
کونه‌په‌رستی چند ژنه بوین له لاین پارلمانی
کۆماری ئیسلامیئێرانه‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی پارلمانی کۆماری ئیسلامی بۆ
ئێمه‌ی ژنی کورد شتێکی زۆر نامۆ نه‌بو. له به‌ر ئه
وه‌ی کۆماری ئیسلامی به پێشیل کردنی مافی ئینسانه
کان ناسراوه چ بگات به مافی ژن وه‌ک به‌شێک له
کۆمه‌ڵگای ئینسانی .هه ر بۆیه ده‌بینین له
کومه‌ڵگای ئێران یاسای سیغه ی کاتی و له‌شفرۆشی
روو له گه‌شه یه . به‌لام زۆر به داخه‌وه پارلمانی
کوردستان خوێی به سه ر زامی هه‌زاران ساڵه‌ی ژنی
کورد دا رشتوه و ئه‌ویش وه‌ک پارلمانه‌که‌ی
کۆماری ئیسلامی هه‌مان یاسای په‌سه‌ند کرد.
ئاسویه‌کی ره‌شوو تارماییه‌کی لێڵی له سه ر رێگای
ژن‌دا دانا. ئه‌م بڕیاره‌ی پارلمان بێ رێزی به
خوێنی ئه‌و شێره ژنانه بووه که ساڵیا نێکه شان به
شانی پیاوان له سه‌نگه‌ر ی خه‌بات و تێکوشان دا سه
ر به‌رزانه شه‌هید کراون.
ئه‌و پیاوانه‌ی که له پارلمانی کوردستان
دانیشتون وده‌نگیان به یاسای فره ژنی داوه
ره‌نگه له‌بیریان چووبێته‌وه که ساڵیانێکی زۆر
له ته‌مه‌نیان دروشمی یه‌کسانیان به‌رز کردبوه‌و
و به‌و دروشمه‌وه سه‌ر قاڵی شۆڕشێک بوون که
هه‌مو گه‌لی کورددڵی پێ خۆش کردبو، به‌م
بریاره‌تان سه‌لماندتان که ئه‌و دروشمانه‌تان
ته‌نیا بۆ راکێشانی ده‌نگی پشتیوانی نیوه‌ی
کۆمه‌ڵگا واته ژنان بۆ لای خۆتان بو، به
واته‌یه‌کی تر ئه‌و دروشم و تێکۆشانه‌تان له فرت
وفێڵێک زیاتر، ئاکام وئاقارێکی به دواوه نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له کوردیستان ده‌وڵه‌تێکی
کوردی وپارلمانێک هه‌یه به‌رهه‌می خوێنی سه‌دان
وهه‌زاران تێکۆشه‌ری رێبازی ئازادی و یه‌ک سانی و
عه‌داڵه‌ت خوازییه، به‌رهه‌می ره‌نجی تێکۆشانی
ژنانی تێکۆشه‌ره که به ده‌ستێک دوچه‌کیان بۆ
رزگاری هه‌ڵده‌گرت یه‌ک بۆ رزگاری خۆیان ئه‌ویتریش
بۆ رزگاری گه‌ل و وڵاته‌که‌یان، باشتر ئه‌وه‌یه
ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان به یاسای فره ژنی داوه
ئاوڕێک له‌مێژوی شۆڕشگێرانه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه،
به دیدێکی عادڵانه‌وه رابردو سه‌ر ئه‌نجامی
تێکۆشانی خۆیان بخه‌نه به‌ر لێکۆڵینه‌وه، پرسیار
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به راستی هه‌وڵ ویارمه‌تی
وتێکۆشانی ژنانی شۆڕشگێر نه بوایه‌ت پیاوان
ده‌یان توانی به تنیا باری شۆڕش له سه‌ر شان
بنێن وئه‌و ئه‌رکه به ته‌نیا راپه‌ڕێنن؟ هه‌ر
ئێوه ی پارلمان تار ئه‌گه‌ر ده‌نگی ژانن تان له
پشت نه‌بوایه‌ت ده‌تان توانی برۆنه پارلمان یان
پارلمانێک دروست که‌ن ؟ ئایا له روانگه‌ی ئێوه‌ی
نوێ خوازیشه‌وه ژن هه‌ر زه‌عیفه‌و نیوه بنیام
وکه‌ره‌سه‌یه ؟ ئه‌مه‌یه ره‌وتی پێشکه‌وتن
وپێشخستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان؟ پارلمانتاران
وپارلمانی کوردستان بڕیارێکیان په‌سه‌ند کردوه
که هه‌زار و چه‌ند سه‌د ساڵ له‌وه پێش ئه‌و
بریاره کراوه‌ته یاسا وتا ئێسته‌یش ژنی پێ
ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و ژن وه‌ک کۆیله چاو لێ ده‌که‌ن،
به گه‌ڕانه‌وه بۆ دوا نه ته‌نیا کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و پێش نابزوێنن به‌ڵکو فه‌وتانی خۆتان
وکۆمه‌ڵگا ومه‌ده‌نیه‌تیش به دیاری ده‌هێنن.
ئه‌مه‌یه پاداشتی ژنی شۆڕشگێر وماف خوازی
کورد، هه‌ڵپه‌سێردرێت به یاسایه‌کی زیاتر له
هه‌زار ساڵ له‌وه پێشه‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی ولاتێکی پێشکه‌وتو به یاسایه‌کی
ئینسانیه‌وه بونیات بنێن ده‌بێت چی دی واز له
یاسا کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌کان بێنن وبه راشکاوی مرۆڤ
وه‌ک مرۆڤ چاو لێ بکرێت وئه‌و چاو لێکردنه‌یش له
یاسا کاندا ڕه‌چاو بکرێت.
قه‌د ئه‌و پرسیاره‌تان له خۆتان کردوه که
به‌نیسبه‌ت مافی ژنه‌وه جیاوازیتان له‌گه‌ل
ولاتانی دیکتاتۆری دژه ژن‌دا چیه؟ به‌ڵێ له
وڵاتێک‌دا که پارلمانه‌که‌ی هه‌ڵاواردنی جنسی
مه‌شروع بکات دیاره رێژه‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی
ودواکه‌وتویی له چ ئاستێک دایه، هه‌رێمی
کوردستان وده‌وڵه‌ت وپارلمانه‌که‌ی هه‌ر ده‌م
مایه‌ی شانازی بوه بۆ هه‌ر تاکێکی کورد که دڵی
بۆ بزووتنه‌وه ره‌واکه‌ی لێی دابێت، به‌ڵام
ئه‌م یاسا و په‌سه‌ند کردنانه تۆوی ناهۆمێدی له
دڵی گه‌لی کورد به تایبه‌تی ژنان ویه‌کسانی
خوازان دا ده‌چێنێت.
ده‌ر کردنی یاسایه‌ک که به فه‌رمی ژن
ده‌کاته وه به نیوه بنیام وبه ڕاشکاوی جنێو و
سووکایه‌تی ده‌کات به ئاستی مرۆڤایه‌تی ژن
سیمای پارلمان وده‌وڵه‌ته که‌مان دزێو ده‌کات و
کارێک ده‌کات بنیام له بردنی ناوی ئاره‌قی شه‌رم
به سه‌ر گۆنایدا بێته خواره‌وه، بۆیه من وه‌ک
کچێکی کوردی رۆژهه‌لاتی کوردستان داوا له سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م به‌رانبه‌ر به‌و بڕیاره
کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی پارلمان بێ ده‌نگ نه‌بن
وبێده‌نگی خۆیان بشکێنن و نه‌هێڵن چی دی زیاتر
له‌وه سووکایه‌تی به به‌رهه‌می خۆێنی
شه‌هیدانمان بکرێت، نه‌هێڵن زیاتر له‌وه
که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان له‌ژێر پێ بنرێت.
ده‌بێت پارلمانتار و سه‌ر کرده کانی کورد
زیاتر وریا بن، ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی سیمایه‌کی
باش له کورد وده‌وڵه‌ت وکۆمه‌ڵگاکه‌ی له ئاستی
ناوچه وجیهاندا نیشان بده‌ن لانیکه‌م سیمای کورد
دزێو مه‌که‌ن وکورد وه‌ک خێڵێک وعه‌شیره‌تێکی
دواکه‌وتو به جیهان نیشان مه‌ده‌ن.
داوا له‌هه‌مورێکخراوه‌و پارێزه‌ران وتێکۆشه‌رانی
مافی ژن ده‌که‌م سه‌باره‌ت به‌م یاسا
دواکه‌وتوانه‌یه بێ ده‌نگ نه‌به‌ن وبه‌ر هه‌ڵستی
بوه‌ستنه‌وه.
تازه‌سه‌ر ده‌می کۆیلایه‌تی ژن به سه‌ر
چوه، پارلمانتاره به‌رێزه‌کانی ئێمه وه‌ک
ئه‌وه‌ی تازه له خه‌وی ئه‌سحابی که‌هه‌ف
هه‌ستابن یه‌ک هه‌زار و چه‌ند سه‌د ساڵ ده‌که‌ونه
دوای کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ته‌وه.
سه‌ر که‌وێت خه‌بات بۆ یه‌کسانی ژن وپیاو
کانی له‌مه‌ریوان
11/11/2008ی زاینی
رێکه‌وتی 21ی 8ی 87ی هه‌تاوی
کۆد......و048
|